خوێندراوەتەوە: (1.2K)

لە میانی كۆبوونەوەكەیانی لەگەڵ شاندی دەمپارتی، عەبدوڵا ئۆجەلان ڕایگەیاند بەرەوپێشچونی پرۆسەی ئاشتی بە پێداویستییە سیاسی و یاساییەكانەوە بەندە. شاندی پارتی یەكسانی و دیموكراسی لە ئیمرالی (دەمپارتی) لە بەیاننامەیكیدا ڕایگەیاندووە دوێنێ ڕۆژی هەینی لە زیندانی ئیمرالی كۆبونەوەیەكیان لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجەلان ڕێبەری زیندانیكراوی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) ئەنجام داوە و نزیكەی سێ كاتژمێر و نیوی خایاندووە و جەختیشی لە تەندروستی باش و پڕ لە متمانە بەخۆبوونی ئۆجەلان كردەوە. شاندەكەی دەمپارتی ئاژەی بەوە كردووە، لە كۆبوونەەكەدا ئۆجەلان رایگەیاندووە: یەكێك لە گرنگترین مۆدێلەكانی چارەسەر لە سەردەمی ئێستادا، دیموكراسی راوێژكارییە، كە بنەمایە بۆ چارەسەركردنی ئەو كێشە زۆرانەی توركیا ڕووبەڕووی دەبێتەوە، چ لە ناوخۆ و چ لە دەرەوە. ئۆجەلان پێشنیازی كردووە، شێوازی دیموكراسی ڕاوێژكاری پێویستە بگیرێتە بەر لە هەموو پەیوەندییە سیاسی و كۆمەڵایەتییەكان پیادە بكرێت. بەپێی بەیاننامەكە ئۆجەلان ئاماژەی بەوەش كردووە پابەندن بە لێدوانەكەی كە لە بەیاننامەی 27ی شوباتدا دەرچووە، كە پەرەپێدانی پرۆسەكە پەیوەستە بە مەرجە سیاسی و یاساییەكانەوە و جێبەجێكردنیشی لە روانگەیەكی دروست و گشتگیرەوە بێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 130 Today: 406 📊 Click Here