خوێندراوەتەوە: (1.3K)

حكومەتی ئیسپانیا ڕێگەی گرت لە تێپەڕینی دوو باری چەك و تەقەمەنی كە ئەمریكا دەیویست لەئیسپانیاوە بۆ قەوارەی زایۆنی بینێرێت. ڕۆژنامەی ئیلباییس بلاوی كردەوە، حكومەتی مەدرید قەدەغەی تەواوی خستووەتە سەر هەناردەی چەك بۆ قەوارەی زایۆنی بەهۆی ئەو كۆمەڵكوژییەی لە كەرتی غەززە ئەنجامی دەدات، دوایین جاریش ڕێگەی گرتووە لە تێپەڕینی دوو بار چەك و تەقەمەنی كە ئەمریكا دەیویست لە ڕێی بەندەری ئاویی سەربازییەوە لە شاری قادش، هەروەها بنكەی سەربازیی ئاسمانیییەوە لە ئیشبیلییە ڕەوانەی تەلئەبیبی بكات. ڕۆژنامەكە ئاماژەی بەوە داوە، حكومەتی مەدرید بڕیاری داوە هیچ جۆرە چەك و تەقەمەنی و پێداویستییەكی سەربازی نابێت بەو دوو بنكە سەربازییە ئاوی و ئاسمانییەدا تێبپەڕێت كە بە هاوبەشی لەنێوان ئەمریكاو ئیسپانیا بەڕێوە دەچێت و سەربازانی ئەمریكی تیایدا نیشتەجێن. ئیلبایسس جەختی لەوەش كردووەتەوە، ئەو دوو بنكە سەربازییە لە ژێر دەسەڵاتی حكومەتی ئیسپانیادان و ئەمریكییەكان بە تەنیا ناتوانن بڕیار لەو بارەیەوە بدەن، بەهۆی ئەوەش كە ئیسپانیا ڕێگەنادات چەكوچۆڵ بۆ ئیسرائیل بچێت، هەر بۆیە ئەمریكا بە ناچاری بنكە سەربازییەكانی لە سنووری پورتوگال بۆ ئەو مەبەستە بەكاردەهێنێت. پێشتر وەزیری دادی ئیسپانیا ڕایگەیاندبوو: حكومەتی وڵاتەكەی لە پەیوەندیی بەردەوامدان لەگەڵ بەرپرسانی ئەمریكا بۆ ئەوەی ناردنی هەرجۆرە چەكێك بۆ ئیسرائیل ڕابگرێت كە دژی فەڵەستینییە بێتاوانەكان بەكاردەهێنرێن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 36 Today: 2,838 📊 Click Here