ئیلهام ئەحمەد هاوسەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر بۆ کەناڵی ڕۆژئاڤا تیڤی ڕایگەیاند: پەیوەندییەکانی ئەمریکا و سوریا دەچێتە قۆناغێکی نوێوەو کۆمپانیا تایبەتەکانی ئەمریکا لە ناوچەکەدا دەست بەکاردەکەن .
ئیلهام ئەحمەد ڕونیکردەوە، یەکینەکانی پاراستنی ژنان (یەپەژە) لە چوارچێوەی سوپای سوریادا تایبەتمەندیی تەواویان دەبێت، ڕێککەوتنی سەرەتاییش لەسەر یەکخستنی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) لە سوپادا هەیە .
دەشڵێت، پرۆژەی خۆبەڕێوەبەری دەبێت لە سەرتاسەری سوریا جێبەجێ بکرێت.
هەروەها ئیلهام ئەحمەد ئاماژەی بەوەکرد، میدیاکانی سەر بە حکومەتی دیمەشق هەوڵ دەدەن وێنەی ناوچەکانمان بشێوێنن و هانی ئاژاوە دەدەن.
ئیلهام ئەحمەد لەبارەی گفتوگۆکانی ڕۆژئاوا لەگەڵ دیمەشق ڕایگەیاند، بەم نزیکانە خولێکی نوێی دانوستان لەگەڵ حکومەت ئەنجام دەدرێت.
دەشڵێت، سوریا پێویستی بە لامەرکەزییە.
ئ.ح
دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.
