خوێندراوەتەوە: (1.0K)

ئەدهەم
بارزانی لەڕاگەیەنراوێکدا داوا لە خەڵکی کوردستان دەکات لەپرۆسەی هەڵبژاردندا دەنگ
بە یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بدەن و دەڵێت، بۆ
ئەوەی ئەم هاوسەنگییە پارێزراو بێت و خزمەتێکی زیاتر بە هاوڵاتیانی کوردستان بکرێت.

ئەدهەم بارزانی، کەسایەتی سیاسی هەرێمی کوردستان
لەپەیامێکدا دەڵێت،” هەر
وەک هەموومان چاوەڕێین بڕیار وایە لە ڕۆژی 11ـی 11ـی ئەمساڵ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی
نوێنەرانی عێراق بەڕێوەبچێت، کە پرۆسەیەکی گرنگ و هەستیارە لەبەردەم دۆزی ڕەوای میللەتەکەمان
لەناوخۆی هەرێمی کوردستان، کە ئەوەی پێویستەو زۆر گرنگە بۆ ئەم شێوازە دەسەڵاتەی
٣٤ ساڵەی ڕابردوو هاوسەنگی و (تەوازنی) هێز رابگیرێت لە کوردستان و تێکنەچێت، وە
گرنگە هاوڵاتیان بە دەنگەکانیان لێ نەگەڕێن لایەنێک باڵادەستی خۆی بەسەر لایەنەکاندا
فەرز بکات”.

ئەوەشیخستەڕوو،” هەر وەک دیارە لە
ماوەی چەند ساڵی ڕابردودا و تاکو ئێستا قەیرانی ئابوری و دارایی و کۆمەڵاییەتی و سیاسی
و نەمانی باوەڕ و کەرامەت بەرۆکی هاوڵاتیان و جەماوەری هەرێمی کوردستانی گرتووەو لەبەر ئەوە نە تەنها پێویستە، بەڵکو ئەرکێکی نیشتیمانییە
کە هاوڵاتیان هاوسەنگی لەم دەسەڵاتدا ئەم جارە بە تەواوەتی بپارێزن و دەرکەوت کە بەغداد
و ناو پەرلەمانی عێراق بووە بە چەقی ململانێ سیاسیەکان و ناوەندێکی چارەسەکردنی سەرجەم
کێشەکان”.

ئەدهەم بارزانی باسی لەوەشکرد،”بۆیە
ئەم هەڵبژاردنە گرنگی و تایبەتمەندی خۆی هەیەو داوا لە سەرجەم چین و توێژەکان دەکەم
بە شێوەیەکی بەرفراوان ڕوو لە ناوەندەکانی دەنگدان بکەن، دەنگ بدەن بەو کاندیدانەی
کە هێژا بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان دیاری کردون، بۆ ئەوەی
ئەم هاوسەنگییە پارێزراو بێت و خزمەتێکی زیاتر بە هاوڵاتیانی کوردستان بکرێت.”

ئەدهەم بارزانی داوایەک لە کوردانی نەینەوا
و کەرکوک و خانەقین دەکات و دەڵێت،” ساڵانێکی زۆر خۆتان و باوباپیرانتان
قوربانی دەستی ستەمی سەرکوتکارانە بوون و ئێستا هەلێکی تر لەبەردەمتانە تاوەکو
بتوانن بەپڕکردنی سندوقەکان بەدەنگی کورد برینەکانتان سارێژ ببێت”.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامهگهری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمهڵێك میدیاكاری سهربهخۆ هێنراوهته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وهك ههر كارێكی تری رۆژنامهوانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گهیاندنی ههواڵو زانیارییه بهخوێنهرانی بهشێوهیهكی خێراو گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 121 Today: 2,210 📊 Click Here