سەرۆکی تورکیا، لە وتارێکدا لە لوتکەی عەرەبی ئیسلامی لە دەوحە ڕایگەیاند، هێرش بۆ سەر شاندی حەماس لە قەتەر بێ دەربەستی ئیسرائیلی گەیاندە ئاستێکی دیکەو لوتکەی نائاسایی دەوحە بەرجەستەی پشتیوانی بێ مەرجی جیهانی ئیسلامی بۆ قەتەرە.
ڕەجەب تەیب ئەرۆغان دەڵێت، ئامانجی حکومەتی ناتانیاهۆ درێژەدان بە کۆمەڵکوژیی و ئاژاوەو فەوزایه.
دەشڵێت، ئەنکەرە تا دامەزراندنی دەوڵەتی فەلەستینی لەسەر سنورەکانی ساڵی ١٩٦٧ بە ئیرادەوە درێژە بە خەباتی خۆی دەدات.
هەروەها ئەردۆغان ڕونیکردەوە، لەم دواییانەدا لە سیاسەتمەدارانی خۆبەزلزانی ئیسرائیلەوە قسەی بێمانای “ئیسرائیلی گەورە”مان بیست.
ئ.ه
دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.
