فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا سێنتکۆم لەدوای هەڕەشەکانی ئەمڕۆی دیمەشق بۆ هێرشکردنەسەر ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی حەلەب لەڕۆژئاوای فوڕات، ڕایگەیاند، دەبێت لایەنەکان بگەڕێنەوە سەر مێزی گفتوگۆ و دانبەخۆیاندا بگرن.
سێنتکۆم لەڕاگەیەندراوێکدا دەڵێت، بە وردی چاودێریی دۆخی پێشهاتەکانی حەلەب و ناوچەکانی دەوروبەری دەکەین و دەبێت لایەنەکان “خۆیان لەو کارانە بەدوور بگرن کە گرژییەکان زیاتر دەکەن و پاراستنی مەدەنییەکان و ژێرخانی هەستیار بکەنە لەپێشینە”.
دەشڵێت “بەردەوامین لە داواکردن لە هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ ئەوەی بە نیازپاکییەوە بگەڕێنەوە سەر مێزی گفتوگۆ و لە رێگەی دیالۆگەوە بەدوای چارەسەرێکی دیپلۆماسیی بەردەوامدا بگەڕێن”.
دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.
