خوێندراوەتەوە: (1.3K)

بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆ ببێتەوە و بەپێی کارنامەی دانیشتنەکەش بڕیار وایە دەنگ لەسەر پڕکردنەوەی وەزارەتە بەتاڵەکان بدرێت کە چەندین کاندیدیان لەلایەن هێز و حزبە سیاسییەکانەوە بۆ پێشنیاز کراوە. هاوپەیمانی چوارچێوەی هەماهەنگی و لایەنە سیاسییەکانی دیکە چەندین مانگە لە گفتوگۆدان بۆ پڕکردنەوەی وەزارەتە بەتاڵەکان و بڕیاریشە ئەمڕۆ دانیشتنی پەرلەمان بۆ یەکلاکردنەوەی وەزارەتە ماوەکان بەڕێوە بچێت، چەندین کاندیدیش کێبڕکێ لەسەر بەدەستهێنانی پۆستەکان دەکەن. هێزەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی و هێزە سیاسییەکانی دیکەش دەیانەوێت ئەمڕۆ بۆشایی وەزارەتەکان پڕ بکەنەوە کە ئێستا بە وەکالەت بەڕێوە دەبرێن، کۆی پۆستەکانیش بەسەر لایەنە سیاسییەکاندا دابەشکراوە و دوو پۆستیش کە تاکو ئێستا پڕ نەکراونەتەوە بۆ لایەنی کوردی و لەناو کوردیشدا بۆ پارتی دانراون.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 141 Today: 1,088 📊 Click Here