خوێندراوەتەوە: (418)

ئەمڕۆ سەرۆكی دەستگیركراوی ڤەنزوێلا لە بەردەم دادگای فیدڕاڵیی ئەمریكا لە نیویۆرك دادگایی دەكرێت. ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆست بڵاوی كردووەتەوە، ئەمڕۆ نیكۆلاس مادۆرۆ، سەرۆكی دەستگیركراوی ڤەنزوێلا دەبرێتە بەردەم دادگای سزاكان لە مانهاتن لە ویلایەتی نیویۆرك، هەروەها تۆمەتی تیرۆر و تۆمەتەكانی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەكان و گواستنەوەی كۆكاین و قاچاخچێتیی چەكی قورس و كەرەستەی وێرانكەری ڕووبەڕوو كراونەتەوە. بەپێی میدیاكانی ئەمریكا، لەئێستادا مادۆرۆ لە شاری برۆكلین لەو وڵاتە دەستبەسەرە، چاوەڕێیش دەكرێت لە دادگاییەكەی ئەمڕۆدا تۆمەتەكانی بەسەردا ساغ بكرێتەوە. بەو هۆیەشەوە ساڵانێكی زۆر سزای زیندانیی بەسەردا بسەپێنرێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 53 Today: 255 📊 Click Here