خوێندراوەتەوە: (1.1K)

ئەڵمانیا بەهۆی پشتگوێخستنی یاسا نێودەوڵەتییەكانەوە ڕەخنەی توند لە ئەمریكا دەگرێت و دەڵێت، سیاسەتی ئەمریكا بەرەو ئەوە دەچێت تەنیا هێز و بەرژەوەندی لەبەرچاو دەگرێت. لە وتارێكی تونددا كە لە میانی بەشداریی لە چالاكییەكی پارتەكەیدا (پارتی یەكێتیی دیموكراتیی مەسیحی) لە باشووری وڵاتەكەی پێشكەشی كرد، فریدریش مێرتس، ڕاوێژكاری ئەڵمانیا، ڕایگەیاند: ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا كە گرنگترین هاوپەیمانی ئەڵمانیایە، خەریكە پشت دەكاتە ئەو سیستمە نێودەوڵەتییەی لەسەر بنەمای یاسا و ڕێساكان دامەزراوە. ئەو وتیشی: سیاسەتی واشنتۆن بەرەو ئاڕاستەیەك دەچێت كە تەنیا هێز و بەرژەوەندی لەبەرچاو دەگرێت. ڕاوێژكاری ئەڵمانیا داوای لە وڵاتانی ئەوروپایش كرد هەوڵی بەهێزكردنی سەربەخۆیی خۆیان بدەن و چیتر تەنیا پشت بە واشنتۆن نەبەستن. ڕاوێژكاری ئەڵمانیا جەختیشی كردەوە، پێویستە ئەڵمانیا فێری بەرگریكردن لە بەرژەوەندییەكانی خۆی بێت، داوای لە هاووڵاتیانی وڵاتەكەیشی كرد بۆ ماوەیەكی درێژتر و بە توانایەكی زیاترەوە كار بكەن، تاكو بتوانن بنەماكانی پیشەسازی وڵاتەكەیان بپارێزن و كێشە ئابوورییەكان چارەسەر بكەن. ئەم لێدوانانەی مێرتس لە كاتێكدایە كە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا، جارێكی دیكە خواستی خۆی بۆ لكاندنی دوورگەی “گرینلاند” بە ئەمریكاوە دەربڕیوە، ئەمەش نیگەرانی و ناڕەزایەتی توندی وڵاتانی ئەوروپای لێ كەوتووەتەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 234 Today: 1,700 📊 Click Here