خوێندراوەتەوە: (1.0K)

شاندی ئیمڕاڵی کە لەمێدحات سەنجار ، پەروین بوڵدان و پارێزەر فایق ئۆزگور ئەڕۆڵ پێکهاتبوو سەردانی باخچەلی سەرۆکی گشتی مەهەپەیان کرد .

کۆبونەوەکە لەپەڕلەمان ئەنجامدراو لەپشت دەرگا داخراوەکانی نوسینگەی پەڕلەمانی دەوڵەت باخچەلی بەردەوام بوو، دوا بەدوای کۆبونەوەکە هەریەک لەدەولەت باخچەلی و پەروین بوڵدان لێدوانییان دا .

پەروین بوڵدان ڕایگەیاند، پڕۆسەکە چو وەتە قۆناغی دوەمەوە ، لەقۆناغی دوەمیشدا پێویستیمان بەبنەمایەکی یاسایی هەیەو بێگومان پێویستە یاسای ئاشتی بێت.

دەوڵەت باخچەلیش ڕایگەیاند، من پشگیری لەهەموو قسەکانی خاتوو پەروین دەکەم هەموو بابەتەکانی بەڕون و ئاشکرایی دەربڕی و ئیمزای خۆم لەژێر هەر ڕستەیەکی دەدەم .

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 167 Today: 624 📊 Click Here