خوێندراوەتەوە: (97)

نەوزاد شێخ كامیل، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێم تایبەت بە ڕایگەیاند،” هەفتەی ڕابردوو 72 ملیار دینار لەشایستەی دارایی جوتیارانی هەرێم بۆ ساڵی 2025 خراوەتە سەر هەژماری وەزارەتی بازرگانی هەرێم و لەم هەفتەیەدا دەست بەدابەشكردنی دەكەين”.

لەەوە ئەوەشی خستەڕوو، كە زۆرترینى ئەو بڕە پارەیە بۆ پارێزگای سلێمانیەو ئەوەی دیكەی بۆ شارەكانی دیكەیە، بەو پێیەی جوتیارانی سلێمانی بڕی گەنمیان زیاترە.

جەختیشی كردەوە، كەتەنها 7 ملیار دینار لەشایستەی جوتیاران لای حكومەتی عێراق ماوە و ئەوەش بڕیاری لێدراوەو لەم مانگەدا خەرجدەكرێت.
بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێم، لەبارەی شایستەی دارایی جوتیاران بۆ ساڵی 2026 وتی،” تائێستا هەر لە عێراق خەرجنەكراوەو بریارە دوای تەواوبونی شایستەی دارایی ساڵی 2025 كار لەسەر خەرجكردنی شایستەدارایی ئەمساڵیش بكرێت.

ئەمە لەكاتێ:دایە، جوتیارانی عێراق و بەتایبەتیش هەرێمی كوردستان، ساڵانە بڕی گەنمی بەرهەمهاتویان ڕادەستی سایلۆكانی عێراق دەكەن.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 28 Today: 62 📊 Click Here