خوێندراوەتەوە: (1.4K)

ئەندامێكی چوارچێوەی هەماهەنگی رایگەیاندووە، پرسی دیاریكردنی نووری مالیكی وەكو تاكە كاندیدی سەرۆكوەزیران یەكلایی كراوەتەوە و لایەنە سیاسییەكانی نێو چوارچێوەی هەماهەنگی پاڵپشتی دەكەن. باقر ساعدی، سەركردە لە چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەكان رایگەیاندووە، كۆی لایەنە سیاسییەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی رازی بوون بە كاندیدكردنی نووری مالیكی و بە تەواوەتی پشتیوانی دەكەن. هەروەها ساعدی راشیگەیاندووە، هیچ هێڵێك بۆ گەڕانەوە لە كاندیدكردنی نووری مالیكی لەنێو چوارچێوەی هەماهەنگی نییە، بەڵكو ئەو پرسە كۆتایی پێهاتووە و لە ئێستادا قسە لەسەر ئەوە دەكرێت كە پێویستە لە وادەی یاسایی خۆیدا حكوومەت پێكبهێنرێت. سەركردە شیعییەكە ئەوەش وتووە، دیاریكردنی مالیكی بە پەسەندكردنی كۆی لایەنە سیاسییە شیعییەكان ئەنجامدراوە و هەموو لایەك كۆكن لەسەر دیاریكردنی ناوبراو بۆ پۆستی سەرۆكوەزیرانی داهاتووی عێراق.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 143 Today: 1,868 📊 Click Here