خوێندراوەتەوە: (1.0K)

شارپێس:
وەزیری خوێندنی باڵا ڕایگەیاند، زانکۆکان دەسەڵاتی ئەوەیان هەیە ئەگەر پێویست بوو پشوو ڕابگەیەنن.

ئارام محەممەد، وەزیری خوێندنی باڵای هەرێمی کوردستان بەمیديای پارتی ڕاگەیاند،” دەسەڵاتمان داوە بەسەرجەم زانکۆکان کە ئەگەر پێویست بوو، پشوو ڕابگەيەنن”.

وەزیری خوێندنی باڵای هەرێمی کوردستان باسی لەوەشکرد،” لەهەموو دۆخێکی لەناکاو و بۆ بەرژەوەندی و سەلامەتی گیانی خوێندکاران، زانکۆکان دەتوانن ئەوەندەی پێویست بێت پشوو ڕابگەیەنن”.

ئەمە لەكاتێكدایە، بەهۆی بارانی بەلێزمەو لافاوەوە سبەی لەچەند بەڕێوەبەرایەتی و قەزاەیەكی هەرێم كراوەتە پشوی فەرمی.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 33 Today: 181 📊 Click Here