خوێندراوەتەوە: (1.6K)

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی دەستگیرکردنی
بکوژی ڕوداوەکەی شەوی ڕابردووی عەلوەی سلێمانی ڕادەگەیەنێت.

ئاسایشی سلێمانی لەڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد،”
شەوی 20ى 10ى 2025 دوای دروستبوونی کێشە و دەمەقاڵێ لەنێوان دوو شۆفێری بارهەڵگر لە
ڕێگای نێوان کەلار – سلێمانی و بەگەیشتنیان بەعەلوەی سلێمانی، دووبارە گرژی دەکەوێتە
نێوانیان، یەکێک لەشۆفێرەکان بە(دەرنەفیز) هێرش دەکاتە سەر شۆفێری بەرامبەری و بەسەختی برینداری
دەکات، دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانە بەهۆی سەختی برینەکەی گیانی لەدەستدا.

ئەوەشیخستەڕوو، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی،
دەستبەجێ لەسەر ڕوداوەکە لێکۆڵینەوە و بەدواداچونی دەستپێکرد، تۆمەتباری ڕوداوەکە
خۆی ڕادەستی بەڕێوەبەرایەرتی ئاسایشی سلێمانی کرد.

ئاسایشی سلێمانی باسی لەوەشکرد،” لەئێستادا تۆمەتبار
بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش بەماددەی 406 لە یاسای سزادان ڕاگیراوە و لێکۆڵینەوە لەدۆسیەکەی
بەردەوامە “.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 39 Today: 105 📊 Click Here