سەرۆكی ئەمریكا هەڕەشە لە هاوتا كۆڵۆمبییەكەی دەكات و داوای پێداچونەوە بە كارەكانیدا دەكات ئەگەر نا دوای مادۆرۆ نۆرەی ئەو دێت. لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا هەڕەشەی لە گۆستاڤۆ پیترۆ سەرۆكی كۆڵۆمبیا كرد و هۆشداری پێدا لەوەی كە پێداچوونەوە بە كارەكانی لەبارەی بەرەنگاربوونەوەی ماددەی هۆشبەرەوە بكاتەوە. ترەمپ لە قسەكانیدا كە لە وەڵامی پرسیاری ڕۆژنامەنووساندا بۆ ئەگەری كۆبوونەوە لەگەڵ هاوتا كۆڵۆمبییەكەی كردی، ڕایگەیاند: “زۆر بیر لەوە ناكەمەوە”، كۆڵۆمبیا ماددەی هۆشبەری زۆر بەرهەم دەهێنێت، كارگەی بەرهەمهێنانی كۆكایینیان هەیە و بە ئەمریكا دەیفرۆشن. ترەمپ بە ئاماژەدان بە هەڵمەتی وڵاتەكەی دژی نیكۆڵاس مادۆرۆ سەرۆكی ڤەنزێلا، هۆشداری بە هاوتا كۆڵۆمبییەكەی دا و پێی ڕاگەیاند كە تۆ لەدوای مادۆرۆوە دەبیت. لەلایەكی دیكەوە ترەمپ جارێكی دیكە هەڕەشەی هێرشی زەمینی دژی ڤەنزوێلا كردەوە و ڕایگەیاند، كە لە ماوەیەكی نزیكدا دەست پێدەكەن، كە پاساویان بەرەنگاربوونەوەی ماددەی هۆشبەرە و ڤەنزوێلای پێ تۆمەتبار دەكەن. پێشتریش دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاندبوو ئەگەر چاو بە قاچاخیی ماددە هۆشبەرەكاندا لە ڕێی دەریاییەوە بخشێنینەوە دەردەكەوێت بەڕێژەی 92% كەمی كردووە و بە زوویش لە وشكانییەوە دەستپێدەكەین.
