:
مارلین ستوتزمان ، نوێنەری کۆمارییەکان و ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا لە کۆبونەوە لەگەڵ سەرۆکی سوریا ئەحمەد شەرع دا ڕایگەیاند، پێویستە لە سوریادا سیستەمی فیدڕاڵی هەبێت .
ستوتزمان لەکۆبوونەوەی ڕۆژی سێشەممە لەگەڵ ئەحمەد شەرع دا ڕایگەیاند،” هیوای من ئەوەیە کە کورد و دورزەکان بتوانن پەرە بە سیستەمێکی فیدڕاڵی بدەن و پێویستە حکومەتی سوریا و ئەحمەد شەرع ڕۆڵی کورد قبوڵ بکەن “.
هەروەها ستوتزمان لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانی دا ڕایگەیاند ، پێشهاتی ئەرێنی لە ناوچەکەدا ڕوودەدەن .
ستوتزمان جەختی لەسەر ئەوەش کردەوە کە کورد و دورز هاوپەیمانی لەمێژینەی ئەمریکان و هەربۆیەش بە گرنگی دەبینن کە ئەحمەد شەرع ڕۆڵی کورد و دوورز لە وڵات‌دا قبوڵ بکات ، هەروەها ئەوەشی ڕاگەیاند پشتگیری لە سیستەمێکی فیدڕاڵی دەکات لە سوریادا کە کورد بتوانێت هەرێمەکانی خۆی بەڕێوەببات و وەک بەشێک لە سوریا بمێنێتەوە .
ستوتزمان ئاماژەی بەوەش کرد سیستەمی فیدراڵی لە ئەمریکادا بەباشی کاردەکات و دەشێت ئەم سیستەمە کاریگەری ئەرێنی بۆ سوریاش هەبێت .
دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.
