خوێندراوەتەوە: (839)

شادمان مەلا حەسەن ڕایدەگەیەنێت، لەم هەڵبژاردنەدا کورسی کورد کەمترە لە
پێشوو، ئەمەش پێدەچی ڕۆلی کورد لاواز کرابێت، لەلایەن ئێران و تورکیاوە، کە دوو
وڵاتی هەژمونداری سەر عێراقن و دیزاینەری نەخشەی سیاسی عێراق و هەرێمن، بۆیە
هەڵبژاردنەکە دیارە دەستکردە و سورشتی نیە.

شادمان مەلا
حەسەن، سەرکردەی بەرەی گەل لەبڵاوکراوەیەکدا دەڵێت،” لە دوومین خولی
هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقەوە.کورسیەکانی کورد بەردەوام لە دەوروبەری شەست کورسی
کەمتر زیاتر دەخولێتەوە. لەو کورسیانەش هەمیشە پارتی لەدەوروبەری سی کورسیە کەمتر
یان زیاتر.یەکێتی لە دەوروبەری هەژدەیە کەمتر یان زیاتر، حیزبەکانی دەرەوەی پارتی
و یەکێتیش بەردەوام لەدەوری پازدە کورسین کەمترو زیاتر. ئەوەی زۆر یاری بکات لە
نێوانیان چەند کورسیەکە لەو لیست بۆ ئەو لیست دەپەڕێتەوە “.

ئەوەشیخستەڕوو، هەڵبژاردن
هیچ ڕۆلێکی لە گۆڕینی بارودۆخی سیاسی و ژیانی گشتی خەڵک نیە لەعێراق، تەنها ڕۆلی
لەگۆڕینی ژیانی ئەوانە هەیە کە دەبنە ئەندام پەرلەمان.

شادمان مەلا حەسەن
باسی لەوەشکرد، لەسێبەری میلیشای چەکداری هەژمونداری وڵاتان هەر ئەوەیە، خۆشی
دەربڕینی هەواداران بۆ دەرچونی کاندیدە دلخوازەکەیان بە تەقەی چەک، نیشانەی ئەوەیە
دیمۆکراسی لەم وڵاتە تەنها چەترێکە بۆ ئەوەی شانۆگەریەکەی لەژێردا نمایش بکرێت.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامهگهری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمهڵێك میدیاكاری سهربهخۆ هێنراوهته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وهك ههر كارێكی تری رۆژنامهوانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گهیاندنی ههواڵو زانیارییه بهخوێنهرانی بهشێوهیهكی خێراو گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 114 Today: 1,796 📊 Click Here