خوێندراوەتەوە: (1.6K)

هاوسەرۆکی
پارتی یەکێتیی دیموکرات (PYD) لە حەسەکە جەختی کردەوە کە ڕێککەوتنی
نێوان هێزەکانی سووریای دیموکرات و حکوومەتی کاتیی سوریا، هەنگاوێکی گرنگە بۆ کردنەوەی
دەرگای دانوستان و نەخشەڕێگەیەکە بۆ چارەسەری سیاسیی تەواوی قەیرانەکانی سوریا.

ئەو بەرپرسەی پەیەدە لەچاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ
ئاژانسی “هاوار نیوز” ئاماژەی بەوە کردووە کە ئەم ڕێککەوتنە لەم بارودۆخەدا
دەبێتە هۆی ڕاگرتنی شەڕ و ڕێگریی لەو کۆمەڵکوژییانەی کە لەلایەن گرووپە چەکدارەکانی
سەر بە تورکیاوە دژی خەڵکی مەدەنی ئەنجام دەدران.

داوود ڕایگەیاند
کە ئەم هەنگاوە دەرفەتێکە بۆ بنیاتنانی سیستەمێکی دیموکراتیی ئازاد کە مافی هەموو
پێکهاتەکان بپارێزێت و دەکرێت ببێتە بنەمایەک بۆ ڕێککەوتنی فراوانتر لە ناوچەکانی
تری سووریای وەک کەناراوەکان و سوەیدا، بە مەرجێک حکوومەتی کاتی پابەندی بێت و لایەنێکی
نێودەوڵەتی وەک زامنی جێبەجێکردنی ئامادە بێت.

لە کۆتاییدا
وتویەتی، هەرچەندە ڕێککەوتنەکە هەموو خواستەکانی خەڵکی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریای
لەخۆنەگرتووە، بەڵام کڕۆکێکە بۆ گەیشتن بە ئامانجەکان، بۆیە پێویستە گەلی کورد لە ڕۆژاوا
و تاراوگە بەردەوام بن لە خەبات و نەفیرعام بۆ پاراستنی دەستکەوتەکان و سەلماندنی یەکێتیی
نەتەوەیی.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 95 Today: 294 📊 Click Here