خوێندراوەتەوە: (943)

لیژنەی پابەندبونی یەکێتیی تۆپی پێی تورکیا بە
دوو هۆکار بڕیاریدا 227 هەزار لیرە وەک سزای دارایی بەسەر یانەی بورسەسپۆر بسەپێنێت، کە یەکێكیان بەهۆی جێنودانی
هاندەرانی یانەکەیە بە لەیلا زانا، خانمە سیاسەتمەداری باکوری کوردستانە.

لیژنەی پابەندبونی یەکێتیی تۆپی پێی تورکیا
لەراگەیەنراوێکدا دەڵێت، لەمیانەی یارییەکانی خولی پلە دوی تورکیا کە هەفتەی
رابردوو یانەی بورسەسپۆر بوە میوانی یانەی سۆماسپۆر، بەشێک لە هاندەرانی یانەی
بورسەسپۆر لەسەر پلیکانەی یاریگا دانیشتن و بەشێکی دیکەشیان جنێو و قسەی نەشیاویان
بە لەیلا زانا وت .

ئەوەشیخستەڕوو، یانەی بورسەسپۆر بە بڕی 211
هەزار لیرە بەهۆی دانیشتنی هاندەرانی یانەکە لەسەر پلیکانەی یاریگا سزادرا، هەروەها
بەهۆی جنێودانی بەکۆمەڵی هاندەرانی یانەکە بە لەیلا زانابڕی 16 هەزار لیرەی دیکە
سزای دارایی بەسەر یانەکەدا سەپێنرا.

محەمەد سەردار

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 149 Today: 1,960 📊 Click Here