خوێندراوەتەوە: (1.1K)

کۆشکی سپی ڕایگەیاند کە فڕۆکەی سەرۆکایەتی ئەمریکا، ناسراو بە “ئێر فۆرس وەن”، شەوی سێشەممە دوای ماوەیەکی کورت لە فڕینی بەرەو سویسرا، بەهۆی کێشەیەکی کارەبایی ناچار بووە بگەڕێتەوە بۆ بنکەی “ئەندرۆز” لە ویلایەتی میریلاند. کارۆلاین لیڤیت، سکرتێری ڕۆژنامەوانی کۆشکی سپی ئاماژەی بەوە کرد کە بڕیاری گەڕانەوە تەنها بۆ خۆپارێزی و دڵنیایی زیاتر بووە، دوای ئەوەی تاقمی فڕۆکەوانی درکیان بە کێشەیەکی تەکنیکی کردووە. بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی “نیویۆرک تایمز”، کێشەکە تەنها لە سیستەمی ڕووناکی ناو کابینەی فڕۆکەکەدا بووە و هیچ مەترسییەکی لەسەر سەلامەتی گەشتەکە دروست نەکردووە. هەروەها تیمەكەى سەرۆكى ئەمریكا رایانگەیاندووە، سەرۆک تڕەمپ گەشتەکەی پەکناخات و بڕیارە بە فڕۆکەیەکی دیکە بەرەو شاری داڤۆس لە سویسرا بەڕێبکەوێت بۆ بەشداریکردن لە کۆڕبەندی ئابووری جیهانی.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 150 Today: 781 📊 Click Here