خوێندراوەتەوە: (887)

بەپێی ڕێككەوتنێك لەگەڵ “هەسەدە”، حكوومەتی سووریا بەڕێوەبردنی فڕۆكەخانەی قامیشلۆی لە پارێزگای حەسەكە لە باكووری ڕۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە، وەرگرتەوە. دەستەی گشتیی فڕۆكەوانیی مەدەنیی و گواستنەوەی ئاسمانیی سووریا لە بەیاننامەیەكدا بڵاویكردەوە “وەك تەواوكارییەك بۆ بڕگەكانی ئەو ڕێككەوتنەی لە نێوان حكومەت و “هەسەدە”دا واژوو كراوە، ئەمڕۆ شەممە، بەڕێوەبردنی فڕۆكەخانەی قامیشلۆی وەرگرتووەتەوە”. لە بەیاننامەكەدا هاتووە: ژمارەیەك لە بەڕێوەبەرانی نێو دەستەكە بەسەركردنەوەیەكی مەیدانییان بۆ فڕۆكەخانەكە ئەنجامداوە و لە نزیكەوە ئاگاداری ڕەوشی تەكنیكی و كارگێڕی بوون، هەروەها تاوتوێی میكانیزمەكانی دووبارە خستنەوەگەڕی فڕۆكەخانەكەیان بەپێی بەرزترین پێوەرە نێودەوڵەتییەكان كردووە. لای خۆشییەوە، عومەر حوسری، سەرۆكی دەستەی فڕۆكەوانیی مەدەنیی سووریا، لە نوسێنێكیدا لە تۆڕی ئێكس ڕایگەیاند: ئەم هەنگاوە لە چوارچێوەی ڕێڕەوی یەكخستنی بەڕێوەبردنی فڕۆكەخانەكان لەژێر چەتری دەوڵەت و دەستەبەركردنی كارپێكردنیان بەپێی بەرزترین پێوەرەكانی سەلامەتی و كارایی نێودەوڵەتی گرنگە. لە هەشتی ئەم مانگەدا و بە مەبەستی تاوتوێكردنی وەرگرتنەوەی بەڕێوەبەرایەتیی فڕۆكەخانەی قامیشلۆ، شاندێكی وەزارەتی ناوخۆی سووریا كۆبوونەوەیەكیان لەگەڵ “هەسەدە” ئەنجام دا و گەیشتنە ڕێككەوتن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 152 Today: 622 📊 Click Here