خوێندراوەتەوە: (1.4K)

بەهۆی مەترسییەکان
بۆ هێرشی گروپە چەکدارەکانی سوریا، بەڕێوەبەرێتی خۆسەر قەدەغەی هاتوچۆی نیمچەیی لە
شاری رەققە راگەیاند.

بەڕێوەبەرێتی خۆسەر
لەئاگادارییەکدا ئاماژەی بەوەکردوە،” لەپێناو بەرژەوەندی گشتی و بەمەبەستی پاراستنی
سەلامەتی هاوڵاتییانی شاری رەققە، بڕیاردرا شەوانە لەکاتژمێر 10:00 تاکو 6:00ی بەیانی
قەدەغە هاتوچۆ لە شارەکە جێبەجێ بکرێت “.

ئەوەشخراوەتەڕوو، ئەم
بڕیارە تاکو کاتێکی نادیار جێبەجێ دەکرێت و هەرکەسێک سەرپێچی بکات رێکاری یاسایی
بەرامبەر دەگیرێتەبەر.

ئەمەش لەکاتێکدایە،
لە بەیانی ئەمڕۆ هێزەکانی سەر بە دیمەشق چەندین هێرشیان بۆ سەر ناوچەکانی ژێر
دەسەڵاتی هەسەدە ئەنجامداوە و وەزارەتی بەرگری سوریا شاری دێر حافری وەک ناوچەی
سەربازی داخراو ناساندوە.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 126 Today: 736 📊 Click Here