خوێندراوەتەوە: (929)

سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاند، “ئەگەر ئەفغانستان بنکەی سەربازیی بەگرام’ی ئەمریکا ڕادەست نەکاتەوە، زۆر خراپ دەبێت”.

دۆناڵد ترەمپ لە تۆڕی کۆمەڵایەتی Truth لەم بارەیەوە ێکی بڵاو کردەوە.

لە ەکەیدا، وێڕای هۆشداریدان بە ئەفغانستان، سەرۆکی ئەمریکا داوای ڕادەستکردنەوەی بنکەی سەربازیی بەگرام’ی کردووە کە لە لایەن ئەمریکاییەکانەوە دروست کراوە.

ترەمپ لە دوایین ڕۆژی سەردانەکەیدا بۆ بەریتانیا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وێڕای ئاماژەدان بە گرنگی بنکەی سەربازیی بەگرام، ڕایگەیاند، “هەوڵ دەدەین بۆ وەرگرتنەوەی بنکەکە، پێویستیمان پێیەتی. ئەو بنکەیە دووبارە وەردەگرینەوە. یەکێک لە هۆکاری داواکردنەوەی بنکەکە ئەوەیە کە کاتژمێرێک لەو شوێنە دوورە کە چین چەکی ناوەکی لێ دروست دەکات”.

سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ پێشتریش سەرۆکی پێشووی وڵاتەکەی جۆ بایدن’ی بەوە تۆمەتبار کردبوو کە بنکەی سەربازیی بەگرام’ی ڕادەستی چین کردووە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 82 Today: 2,588 📊 Click Here