خوێندراوەتەوە: (702)

سەرۆكی ئەمریكا خۆپیشاندانەكانی فەرەنسا بە مشتومڕی دۆسییەی كۆچبەران دەبەستێتەوە و داواش لەو وڵاتە دەكات سنوورەكانی دابخات. دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان تیشكی خستەسەر ئەو خۆپیشاندان و ناڕەزاییە جەماوەرییەی فەرەنسا بەخۆیەوە دەبینێت و ئەوخۆپیشاندانەی بەستەوە بەو مشتومڕەی لەبارەی كۆچبەران لەئارادان. ترەمپ دەڵێت: فەرەنسا دەسووتێت و كۆچكردنی ئەو كەسانەی لە جیهانێكی تەواو جیاوازەوە هاتوون و ڕق و كینە لە دڵیاندایە، ئەو وڵاتەی پارچە پارچە كردووە كە ڕۆژێك لە ڕۆژان مەزن بوو. ترەمپ داوای كرد فەرەنسا دەستبەجێ سنوورەكانی دابخات و كۆنترۆڵ بەدەست بهێنێتەوە پێش ئەوەی درەنگ بێت. پێشتریش جەی دی ڤانس جێگری سەرۆكی ئەمریكا بە هەمان شێوە خۆپیشاندانەكانی فەڕەنسای بە “پرسی كۆچ و گرفتەكانی تێكەڵبوون” بەستەوە. ماوەیەكە فەرەنسا خۆپیشاندان و ناڕەزایی جەماوەریی توند بەخۆیەوە دەبینێت و دوێنێش بزوتنەوەی هێلەك زەردەكان بە پشتیوانی خوێندكاران و وەك ناڕەزایی بەرانبەر بەرزبوونەوەی تێچووی ژیان و نرخی سووتەمەنی خۆپیشاندانی سەرتاسەرییان ئەنجام دا.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 84 Today: 1,009 📊 Click Here