خوێندراوەتەوە: (1.1K)

سەرۆكی ئەمریكا لەبارەی سەركردەكانی بزووتنەوەی حەماسەوە لێدوانی دا و بە “دانوستانكارێكی باش و بەهێز و زیرەك” ناویان دەبات. لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا، دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا لە وەڵامی پرسیارێكی ڕۆژنامەنووساندا لەبارەی پێدانی گرەنتی بە حەماس بۆ دەستپێنەكردنەوەی هێرشەكان لە لایەن قەوارەی زایۆنی بەتایبەت دوای گەڕانەوەی دیلەكان، ڕایگەیاند: بە شێوەیەكی توند قسەم كردووە، جیهان بەهێزە و ئەوانیش، كە مەبەستی حەماس بوو كەسانی زۆر بەهێز و زیرەك و دانوستانكارێكی زۆر باشن. ترەمپ ئاماژەی بەوەیش كرد “حەماس زۆر شتیان هەیە كە ئەگەر بەكاریان بهێنن، ئەوا زۆر سەركەوتوو دەبن”. سەرۆكی ئەمریكا وتیشی: سەركردەكانی حەماس دەیانزانی، كە تۆڵكردنەوەكە توند و بێپێشێنە دەبوو و وێرانكارییەكی زۆری لێ دەكەوتەوە، ئەوان ئەوەیان ناوێت، لەم قۆناغەیشدا هیچ كەسێك ئەوەی ناوێت. ناوبراو جەختیشی لەوە كردەوە، كە حەماس دەیەوێت لە ڕێككەوتنەكەدا پێش كەوێت، وتیشی: پێم وایە ڕێككەوتنەكە بەردەوام دەبێت، چونكە هەردوولا لە جەنگ ماندوو بوون. ترەمپ لە كۆتایی وتەكەیدا لەو بارەیەوە وتی: بنیاتنانەوەی غەززە بە هاوكاری وڵاتانی دەوڵەمەندی ناوچەكە دەبێت، بەڵام هیچ ئاماژەیەكی بە ناوی ئەو وڵاتانە نەكرد.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 82 Today: 2,588 📊 Click Here