خوێندراوەتەوە: (1.3K)

كەناڵێكی عیبری ڕایگەیاند: سەرۆكی ئەمریكا، بانگهێشتی ژمارەیەك سەركردەی وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی كردووە تا ڕۆژی سێشەممە لەبارەی جەنگی سەر غەززە كۆ ببنەوە. كەناڵ “12”ی عیبری، بە پشتبەستن بە دوو سەرچاوەی زایۆنی دەڵێت: بانگەوازەكەی ترەمپ ئاراستەی سەركردەكانی سعوودیە و ئیمارات و قەتەر و میسر و ئوردن و توركیا كراوە بۆ گفتوگۆكردن لەسەر پەرەسەندنەكانی دۆخی كەرتی غەززە و رێگاكانی كۆتاییهێنان بە گرژییەكان. هەردوو سەرچاوەكە ئاماژەیان بەوە كردووە، كۆبوونەوەكە لە نیویۆرك لە پەراوێزی كۆبوونەوەكانی كۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان بەڕێوە دەچێت، بەبێ ئەوەی هیچ وردەكارییەك لەبارەی نێوەڕۆكی كۆبوونەوەكە ئاشكرا بكەن. تا ئێستا هیچ لێدوانێكی فەرمی لەبارەی كۆبوونەوەكە و بەشداریی سەركردەی ئەو وڵاتانە، لەلایەن كۆشكی سپییەوە نەدراوە. كۆبوونەوەكە هاوكاتە لەگەڵ گەشتی بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆكوەزیرانی قەوارەی زایۆنی بۆ واشنتۆن رۆژی سێشەممە كە لە كۆشكی سپی چاوی بە ترەمپ دەكەوێت. جەنگی كۆمەڵكوژی و برسیكردنی جەنگی سەر غەززە لە 7ی تشرینی یەكەمی 2023، لەلایەن قەوارەی زایۆنی بە پشتیوانیی ئەمریكا بەردەوامە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 128 Today: 457 📊 Click Here