خوێندراوەتەوە: (1.3K)

ترەمپ ڕەتی كردەوە بژرادەی جەنگ دژی ڤەنزوێلا بۆ یەكلاكردنەوەی ململانێكان بەلاوە بنێت. لە میانی بەشداری لە دیدارێكی تەلەفۆنیدا لەگەڵ كەناڵی ئێن بی سی نیوز، دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا ڕاگەیاندووە، كە ئەگەری هەڵگیرسانی جەنگ لەگەڵ ڤەنزوێلا بۆ یەكلاكردنەوەی ململانێكانیان لەسەر مێز دەهێڵێتەوە و ڕەتی ناكاتەوە. ترەمپ لە وتەكانیدا ئاماژەی بەوە كردووە، كە ئۆپراسیۆنی دەستبەسەرداگرتنەكانیان بۆ كەشتییە نەوتهەڵگرەكان لە كەناراوەكانی ڤەنزوێلا زیاتر دەكەن و لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا دەستیان لەسەر كەشتییەكی گەمارۆدراوی نەوتهەڵگردا گرتووە، كە سزای بەسەردا سەپێنرابوو. ڕۆژی سێشەممەی ڕابردوو دۆناڵد ترەمپ فەرمانی كرد، كە گەمارۆ بخرێتە سەر تەواوی ئەو كەشتییە نەوتهەڵگرانەی كە هاتوچۆی ڤەنزوێلا دەكەن و سزاكان دەیانگرێتەوە، ئەوەیش وەك پلانێكی نوێی واشنتۆن بۆ فشارخستنەسەر نیكۆلاس مادۆرۆ سەرۆكی ڤەنزوێلا لەبەرانبەر سیاسەتەكانی. فشارەكانی ئەمریكا تا ئەم ساتە خۆی لە كۆكردنەوەی هێزی سەربازی لە كەناراوەكانی ڤەنزێلا دەبێنێتەوە كە چەندین چالاكییان بە پاساوی ڕووبەڕووبوونەوەی ماددەهۆشبەرەكان ئەنجام داوە و بەهۆیەوە لانیكەم 90 كەس كوژراون و حكومەتی ڤەنزوێلایش ئامادەیی سەربازی بۆ بەرگریی لە ئەگەری هێرشدا نیشان داوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 11 Today: 1,316 📊 Click Here