بەرپرسی پەیوەندییەکانی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا بڕیاری کشانەوەی گەریلاکان لەباکوری کوردستان و تورکیا لەلایەن پەکەکەوە بەهەنگاوێکی نوێ ناودەبات.
بورهانەدین دوڕان، بەرپرسی پەیوەندییەکانی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، ڕایگەیاند،” لێدوانەکەی ئەمڕۆی پەکەکە هەنگاوێکی نوێیە لەپرۆسەی ئاشتی، ئەم هەنگاوە نوێیە، گەشەیەکی ئەرێنییە کە لەسەر بنەمای ئامانجی پرۆسەی لەناوبردنی چەك بەهەموو باڵەکانییەوە هاتوەتە ئاراوە”.
دوڕان جەختی لەسەر بونی ویستی چارەسەری پرسەکە لەلایەن هاوپەیمانیی جمهور کردەوەو دەڵێت،” پرۆسەکە بەهۆی سەرکردایەتیی بەهێزو بوێرانەی بەردەوامی سەرۆک کۆمار‌و دەوڵەت باخچەلییەوە هێنرایە کایەوە”.
بورهانەدین دوڕان دەشڵێت، ئامانجیان پتەوکردنی ئارامی و ئاسایشە لەتورکیا، هەروەها جێگیرکردنی ئاشتی و سەقامگیرییە لەناوچەکەدا.
بورهانەدین دوڕان وتی،” پێشهاتەکانی ناوچەکەمان و زیادبونی ناڕونی لەسەر ئاستی جیهان، لەداهاتودا بەرپرسیارێتیی نوێ دەخەنە ئەستۆی تورکیا، درێژەدان بەپرۆسەی ئاشتى بۆ جێبەجێکردنی ئەم بەرپرسیارێتییانە و گەیشتن بە ئامانجی تورکیای بەهێز، بەپێویستییەکی گرنگ دادەنرێت”.
دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.
