خوێندراوەتەوە: (360)

لەئەنجامی رێککەوتنەکەی عەلی
زەیدیی و رەجەب تەیب ئەردۆغان، بڕیارە کۆمپانیای پترۆلی تورکی بەڕێژەی 15% پشکی لە کێڵگە نەوتییەکانی
کەرکوکی پێبدرێت، کە لەئێستادا لەلایەن کۆمپانیای (BP) بەریتانییەوە وەبەرهێنانی تێدا
دەکرێت.

وەزارەتی وزە و سامانە سروشتییەکانی
تورکیا لەڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد،” جیم ئەردەم، بەڕێوەبەری کۆمپانیای
پترۆلی تورکی و ئاندۆ ماک ئۆسلان، یاریدەدەری سەرۆکی کەشەپێدان و بەرهەمهێنان
لەکۆمپانیای (BP) بەریتانی بە ئامادەبونی وەزیری وزەی تورکیا رێککەوتنێکیان واژۆ کردوە “.

ئاڵپئارسەلان بەیرەکتار،
وەزیری وزە و سامانە سروشتییەکانی تورکیا لەمەراسیمی واژۆکردنی رێککەوتنەکە
رایگەیاند،” بەپێی ئەم رێککەوتنە، تورکیا بوە هاوبەشی کۆمپانیا (BP) لە کێڵگە نەوتییەکانی کەرکوک
“.

ئەوەشیخستەڕوو،”
ئەم پڕۆژەیە یەکێکە لە هەنگاوەکان بۆ ئەوەی کۆمپانیای پترۆلی تورکیا رۆژانە یەک ملیۆن
بەرمیل نەوت و غاز بەرهەمبهێنێت، بەپێی ئەو رێککەوتنەش تورکیا بەرێژەی 15% پشکی لە کێڵگە نەوتییەکانی
کەرکوک دەبێت “.

وەزیری وزەی تورکیا وتیشی،
لەسەرەتای ئەمساڵەوە تورکیا کۆمەڵێک رێککەوتنی لەگەڵ کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکان
کردوە، بەمەبەستی بەرەوپێشبردنی کۆمپانیای پترۆلی تورکیا و زیادکردنی رۆڵی لەناوچە
جیاجیاکانی جیهان.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامهگهری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمهڵێك میدیاكاری سهربهخۆ هێنراوهته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وهك ههر كارێكی تری رۆژنامهوانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گهیاندنی ههواڵو زانیارییه بهخوێنهرانی بهشێوهیهكی خێراو گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 73 Today: 400 📊 Click Here