خوێندراوەتەوە: (441)

لەگەڵ یەكەم ڕۆژی دەستپێكی ساڵی نوێی خوێندندا توێژینەوەیەك هۆشداریی لە قورسیی جانتای قوتابخانە بۆ منداڵان دەدات. توێژینەوەیەك لە زانكۆی سەڵاحەدین لە شاری هەولێر ئاشكرای دەكات “جانتای قورس بووەتە هۆی دروستكردنی ئازار بۆ 69%ی قوتابیانی قۆناغی بنەڕەتی، بەتایبەتی لە شان و ملیاندا”. توێژینەوەكە، پشكنینی بۆ 350 قوتابیی قۆناغی بنەڕەتی لە سێ قوتابخانەی جیاواز ئەنجام داوە كە تەمەنیان لەنێوان 6 بۆ 11 ساڵدا بووە، دەركەوتووە: جانتایەك كێشی لە 10% بۆ 20%ی كێشی منداڵ زیاتر بێت، ئازارێكی زۆر بۆ قوتابیانی پۆلی 1 و 2ی بنەڕەتی دروست دەكات و واش دەكات بۆ ئەوەی هاوسەنگیی خۆیان ڕابگرن جەستەیان بەرەو پێشەوە بچەمێننەوە. قوتابییانی قۆناغی بنەڕەتی رۆژانە جانتایەكی قورسی پڕ لە كتێب و دەفتەر لە شان دەكەن و لەگەڵ خۆیان دەیبەن بۆ قوتابخانە، ئەوەش كاریگەریی سەلبی لەسەر جەستەیان دروستدەكات بەتایبەت قوتابییانی قۆناقی یەك و دوو سێیان.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 92 Today: 700 📊 Click Here