خوێندراوەتەوە: (1.6K)

سه‌ره‌ڕای گرنگیی ته‌وه‌ری كۆبوونه‌وه‌كه‌ی نیویۆرك له باره‌گای نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له ئه‌مریكا، كه تایبه‌ت بوو به دۆزی فه‌ڵه‌ستین، چه‌ند حاڵه‌تێكی نامۆ سه‌رنجی میدیاكانی جیهانیان ڕ‌اكێشا. ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، له دانیشتنه باڵاكه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له نیویۆرك، ڕووداوێكی چاوه‌ڕواننه‌كراو ڕوویدا كاتێك پلیكانه‌ی كاره‌بایی كه به‌رپرسان و میوانه‌كان بۆ هاتووچۆكردن له نێوان نهۆمه‌كانی هۆڵی كۆبوونه‌وه‌دا به‌كاریان ده‌هێنا، له‌كاتی سه‌ركه‌وتنی دۆناڵد تره‌مپ و هاوسه‌ره‌كه‌یدا ، له كار كه‌وت. هه‌روه‌ها شاشه‌ی خوێندنه‌وه‌ی وتاره‌كان كه وتاربێژان له دانیشتنه فه‌رمییه‌كاندا به‌كاریان ده‌هێنا، له‌كار كه‌وت. ئه‌مه‌ش بووه هۆی دروستبوونی كه‌مێك پشێوی له سه‌ره‌تای گفتوگۆكاندا. ئه‌م ڕووداوه پرسیاری له‌سه‌ر هۆكاره ته‌كنیكییه‌كانی وه‌ستانی ئامێره گرنگه‌كان له‌م بۆنه نێوده‌وڵه‌تییه‌دا وروژاند و دواتر پۆلیسی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند، كه لێكۆڵینه‌وه‌ی ده‌ستپێكردووه بۆ زانینی ئه‌وه‌ی كه ئایا ڕووداوه‌كه به‌هۆی كێشه‌یه‌كی ته‌كنیكییه‌وه بووه یان ده‌ستوه‌ردانی ده‌ره‌كی هه‌بووه. له‌لای خۆیه‌وه، نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان دووپاتی كرده‌وه كاركردن بۆ چاككردنه‌وه‌ی كێشه‌كه به‌رده‌وامه، هاوكات سوپاسی هه‌موو ئه‌و به‌شداربووانه‌ی كرد كه له‌م كێشه تهكنیكییهدا دانیان به‌خۆیاندا گرتووه.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 99 Today: 2,587 📊 Click Here