خوێندراوەتەوە: (916)

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ڕایگەیاند، سەرجەم تیمەكانی فریاكەوتنی خێرای تەندروستییان خستوەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوەو دەڵێت، سەرجەم نەخۆشخانە و سەنتەرو بەشەكانی فریاكەوتن بەشێوەی ئێشكگری كراوە دەبن.

تەندروستی سلێمانی لەڕاگەیەندراوێكدا دەڵێت، بەو هۆی لافاوەوە دۆخی نەخوازراو لەچەند شوێنێكدا لەئارادایە.

بەپێی ڕاگەیەندراوی تەندروستی سلێمانی، لەسەر فەرمانی د. سەباح نەسرەدین، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی سەرجەم تیمەكانی فریاكەوتنی خێرای تەندروستی، ژمارە 122، خرانە دۆخی ئەوپەڕی ئامادەباشییەوە بۆ بەهاناوەچونی هاوڵاتییان لەكاتی ڕودانی هەر ڕوداوێکی نەخوازراو، هەروەها سەرجەم نەخۆشخانە و سەنتەرو بەشەكانی فریاكەوتن بەشێوەی ئێشكگری كراوە دەبن.

تەندروستی سلێمانی ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە، خەڵکی پارێزگاکە لەكاتی ڕودانی هەر ڕوداوێکی نەخوازراو پەیوەندی بكەن بە ژمارە تەلەفۆنی 122، بۆئەوەی تیمەكانی فریاكەوتنی خێرای تەندروستی بەزوترین كات بەهانایانەوە بچن.

ئەمە لەكاتێكدایە، شەپۆلێكی بارانبارین لەئێوارەی یەكشەممەوە هەرێمی كوردستانی گرتۆتەوەو لەنیوەڕۆی ئەمڕۆوە شەپۆلەكە بەهێزتر بوەو هۆشداریش لەچەند كاتژمێری داهاتوو دەدرێت.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 34 Today: 181 📊 Click Here