خوێندراوەتەوە: (1.1K)

حاکم قادر حەمەجان ڕایدەگەیەنێت، دەنگدان بە لیستی یەكێتیی نیشتیمانی کوردستان،
دەنگدانە بە داكۆكی و پارێزگاری لەمافە دەستوریەكان و مافی چارەی خۆنوسین بۆ گەلی
كوردستان.

حاکم قادر حەمەجان سەردانی كۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەكانی یەكێتیی نیشتیمانی كوردستانی كرد‌و وتی،” پێشمەرگە ناوێكی پیرۆز و پڕشنگدارە لە مێژوی
بزوتنەوەی ڕزگاریخوازی گەلەكەماندا و کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکانیش هێندەی توانیبێتی
ڕۆڵی گەورەی بینیوە لە خزمەتکردنی پێشمەرگەدا “.

ئەوەشیخستەڕوو،” یەكێتی نیشتیمانی
كوردستان تەنیا حزب بوە كە دروشمی مافی چارەنوسی ھەڵگرتوە و لەو پێناوەدا شەھید و قوربانی زۆری داوە “.

حاکم قادر ڕاشیگەیاند،” بە خەباتی سیاسی و دیبلۆماسی
و دیالۆكی جدی هەوڵدان بۆ جێبەجێكردنی مادەی 140 وەك مادەیەكی دەستوری، دەتوانین پارێزگاری لە
كەركوك و شوێنە كوردستانیەكان بكەین”.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 85 Today: 934 📊 Click Here