خوێندراوەتەوە: (881)

حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕونکردنەوە
لەبارەی کاردانەوەکانی سەردانەکەی مەسعود بارزانی بۆ باکوری کوردستان دەدات و
دەڵێت، ئەوەی کە گرنگە ئەوەیە کە سەردەمێکی ناوازە لە پەیوەندییەکانی نێوان کۆماری
تورکیا و هەرێمی کوردستان لە ئارادایە.

حکومەتی
هەرێمی کوردستان لەڕونکردنەوەیەکدا باسی لەوەکردوە،” سەردانی مێژویی مەسعود بارزانی بۆ پارێزگەی شڕناخ و
دەڤەری جزیرێ و بەشداریکردنی لە سیمپوزیومی مەلایێ جزیری و دەربڕینی پشتیوانی
خۆیان بۆ پرۆسەی ئاشتی و ئەو پێشوازییە گەرمەی کە لە لایەن دامودەزگا فەرمییەکانی
حکومەت و خەڵکی ناوچەکە لە بەڕێزیان کرا، جێگەی سوپاس و پێزانینە، بەڵام دواتر لێکدانەوە و
خوێندنەوەی جیاواز و نەخوازراو و دوور لە مەبەست هاتنە ئاراوە، کە دڵگرانیی
لێکەوتەوە “.

ئەوەشیخستەڕوو، ئەوەی کە گرنگە ئەوەیە
کە سەردەمێکی ناوازە لە پەیوەندییەکانی نێوان کۆماری تورکیا و هەرێمی کوردستان لە
ئارادایە.

حکومەتی هەرێم باسی لەوەشکرد،” پرۆسەی
ئاشتیش هەنگاوێکی دروستە لە چارەسەرکردنی پرسێکی گرنگ و هەستیار و دەستخۆشی لە حکومەت
و حزبە دەسەڵاتدارەکانی تورکیا و هەموو لایەک دەکەین کە ڕۆڵی کاریگەریان هەبوە لە
بەرەوپێشبردنی ئاشتی وسەقامگیری لە تورکیا و ناوچەکەدا “.

راشیگەیاند،” بە پێویستی دەزانین
هەموو لایەکمان بە هاوکاریی یەکتر، هەوڵی ڕەواندنەوەی نیگەرانیەکان بدەین و جەخت
لە قوڵترکردنی پەیوەندییەکان و بەدیهێنانی ئاشتەوایی و پاراستنی بەرژەوەندییە
هاوبەشەکانمان و سەقامگیری ناوچەکە بکەین “.

حکوومەتی هەرێمی کوردستان
2025/12/4

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامهگهری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمهڵێك میدیاكاری سهربهخۆ هێنراوهته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وهك ههر كارێكی تری رۆژنامهوانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گهیاندنی ههواڵو زانیارییه بهخوێنهرانی بهشێوهیهكی خێراو گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 169 Today: 1,984 📊 Click Here