خوێندراوەتەوە: (1.4K)

بەڕێوەبەرایەتی
تەندروستی سلێمانی بەنوسراوێکی فەرمی داوا لە سەرجەم کارمەندانی تەندروستی پارێزگاکە دەکات
فۆڕمی (هەژماری من) پڕ بکەنەوە و دەڵێت، ئەو فەرمانبەرانەی فۆڕمەکە پڕ ناکەنەوە،
خۆیان بەرپرسیار دەبن لە وەرنەگرتنی موچەکانیان.

بەگوێرەی نوسراوێکی بەشی
ژمێریاری سەر بە بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی کە رێککەوتی 16ی 9ی 2025ی لەسەرە و ئاراستەی سەرجەم نەخۆشخانەکانی شارەکە و
هەردوو بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی دەربەندیخان و چەمچەماڵ کردوە، سەرجەم ئەو
فەرمانبەرانە ئاگادار دەکاتەوە کە تاکو ئێستا فۆڕمی پڕۆژەی (هەژماری من)یان
پڕنەکردوەتەوە، تاکو 30ى 9ى 2025 فۆڕمەکە پڕ
بکەنەوە.

لەنوسراوەکەدا ئەوەش
هاتوە،” ئەو موچەخۆرانەی تاکو ئەو وادەیەی دیاریکراوە فۆڕمی هەژماری من پڕ
نەکەنەوە، خۆیان بەرپرسیار دەبن لە وەرنەگرتنی موچەکانیان “.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 173 Today: 2,090 📊 Click Here