خوێندراوەتەوە: (1.1K)

رێباز حەملان، یاریدەدەری سەرۆک وەزیرانی هەرێم
ڕایدەگەیەنێت، موچەی مانگی 10ی موچەخۆرانی
هەرێمی کوردستان هیچ کێشەیەکی نییە و لەگەڵ دابەشکردنی موچەی مانگی 12ی عێراق،
موچەی مانگی 10ی هەرێمیش
دەنێردرێت.

رێباز حەملان، لەچاوپێکەوتنێکی میدیاییدا ئاماژەی
بەوەکردوە، لەئێستادا چاوەڕێی ئەوەین ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق فەرمانێک بە
وەزارەتی دارایی فیدراڵ بکات تاکو موچەی مانگی 10ی موچەخۆرانی هەرێم خەرج بکرێت، لەگەڵ دەرکردنی
ئەو بڕیارە راستەوخۆ حکومەتی هەرێمیش بڕی 120 ملیار دیناری داهاتی ناوخۆ دەخاتەسەر
هەژماری وەزارەتی دارایی عێراق “.

ئەوەشیخستەڕوو، موچەی مانگی 10 هیچ کێشەیەکی نییە و پێشبینی دەکرێت، لەگەڵ
دەستپێکردنی پرۆسەی دابەشکردنی موچە لەعێراق، موچەی هەرێمیش خەرج بکرێت.

رێباز حەملان رەتیدەکاتەوە دواکەوتنی موچە بەهۆی درەنگ
ناردنی داهاتی ناوخۆ بێت بۆ بەغدا و دەڵێت،”
ئەوانەی وادەڵێن لەبەغداوە دەفع دەکرێن و پشتیوانی دەکرێن بۆ ئەوەی پشێوی بنێنەوە
لەهەرێمی کوردستان، بەڵگەش بۆ ئەوە ئەوەیە کە 11 رۆژ پێش ئەوەی بەغدا موچەی مانگی نۆ بنێرێت،
ئێمە 120 ملیارەکەمان
رادەست کردبوو “.

لە عێراق لەنێوان 20 تا 25ی هەموو مانگێک وەزارەتی دارایی دەست بە دابەشکردنی موچەی موچەخۆرانی عێراق دەکات، بەپێی وتەی رێباز حەملان، هەر لەو ماوەیەدا موچەی مانگی 10ی موچەخۆرانی هەرێمیش رەوانە دەکرێت.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامهگهری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمهڵێك میدیاكاری سهربهخۆ هێنراوهته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وهك ههر كارێكی تری رۆژنامهوانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گهیاندنی ههواڵو زانیارییه بهخوێنهرانی بهشێوهیهكی خێراو گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 169 Today: 2,630 📊 Click Here