بەگوێرەی پێشبینییەکان لەکۆتایی ئەم هەفتەیەدا شەپۆلێکی
دیکەی خۆڵبارین ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان بگرێتەوە و بۆ ماوەی یەک رۆژ
بەردەوام بێت، هاوکات پێشبینیش دەکرێت پلەکانی گەرما ڕو لەدابەزین بکەن.
هەڤاڵ سدیق گەڵۆزی، شارەزای كەشناسی باسی لەوەکردوە،” پێشبینی
دەكرێت لە ئێوارەی رۆژی پێنجشەممەوە شەپۆلێکی تری خۆڵبارین ڕوو لە هەرێمی کوردستان
بکات، کاریگەری شەپۆڵەكەش تاکو ڕۆژی هەینی بەردەوام دەبێت “.
ئەوەشیخستەڕوو، پێشبینی
دەكرێت هەر لەپێنجشەممەوە پلەکانی گەرما لە سەرجەم ناوچەکانی هەرێمی كوردستان 7 تا
10 پلەی سیلیزی دادەبەزێت، بەهۆیەوە
كەشوهەوا بەتەواوی فێنك دەبێت بەتایبەت لە شەواندا.
دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.
