به‌گوێره‌ى ئەو زانیاریانەی لەسەرچاوەیەکی تایبهتەوە دەست کەوتون، قائیمقامیەتی مەڵبەندی سلێمانی بڕیایداوە بۆ لەمەودوا، دابەشکردنی غازی ماڵان بکرێتە کۆبۆن‌و بەفۆڕمی خۆراک غاز بدرێتە ماڵان‌و هیچ ماڵێک بۆی نەبێت زیاتر لەپێوستی خۆی بەدەستبهێنێت.
زانیاریەکانی باس لەوەش دەکەن، بڕیاره‌کە لەڕۆژانی داهاتودا دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوەو بۆ هەر ماڵێک یەک بوتڵ غازی پێدەدرێت، لەسەرەتاوە بەگوێره‌ى فۆڕمی خۆراکى ساڵانى (2020 ـ 2021) دهبێتو مۆر‌و کۆبونی خۆراکەکە بوتڵێک غازه كه دەدرێتە ماڵان‌و کۆنترۆڵی دابه‌شکردنی غازیش دەکرێت لەلایەن لیژنەکانەوە.
سه‌باره‌ت به‌وكه‌سانه‌ش كه تازه هاوسه‌رگیرییان كردوه‌و فۆڕمى خۆراكیان نییه، پێویسته سه‌ردانى كۆمپانیاى دابه‌شكردنى خۆراك بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى له‌وێوه كارئاسانییان بۆ بكرێت.
سەبارەت بەمیکانیزمی بەدەستهێنانی غازیش بۆ جاری دوەم، سەرچاوەکەی وتى، “بەگوێره‌ى ژمارەی ئەندامانی خێزان کە لەسەر پسوڵەی ئەسڵیی خۆراک هەیە، جارەکانی دیكه‌و به‌گوێره‌ى مۆر‌و واژۆی یەکەمجاری وەرگرتنەکە، غاز دەدرێتەوە ماڵەکان جیاوازیى ناكرێت ته‌نها لهوهدانهبێت، به‌گوێره‌ى زۆری ژمارەی ئەندامانی خێزان، کە ئه‌وه ڕەچاو دەکرێت بۆ دادگەریی لەپرۆسەکەدا”.
ماوەی زیاتر لە 20 ڕۆژە بەهۆی ڕاگرتنی بەرهەمهێنان‌و شەڕی ئێران‌و ئەمریکاو ئیسرائیلەوە قەیرانی غاز لەهەرێمی کوردستان سەریهەڵداوەو بەرپرسانی بوارەکەش هەمیشە ئاماژە بەوەدەکەن، بڕی پێویست لەبەردەستە، بەڵام بەهۆی قۆرخکارییو کرینى بڕی زیادە لەلایەن هاوڵاتیانەوە، قەیرانەکە درێژەی کێشاوەو بۆ کۆنترۆڵکردنی ئەو قۆرخکارییەش بڕیاری کۆبونی خۆراک دراوە.
دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.
