ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانی مه‌ده‌نی عێراق ئەمڕۆ له راگه‌یه‌ندراوێكدا، درێژکردنەوەى داخستنی ئاسمانی وڵاتەکەى به‌ڕووی گه‌شته ئاسمانییه‌كاندا بۆ ماوه‌ی 72 سه‌عاتی دیكه ڕاگه‌یاند. ئه‌وه‌شی خستووەته‌ڕوو، درێژكردنهوهکە له سه‌عات 12ی نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆوە ده‌بێت تاوه‌كو سه‌عات 12ی نیوه‌ڕۆی رۆژی سێشه‌ممه، ئه‌وه‌ش وه‌ك رێكارێكی خۆپارێزیی كاتی. هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردووه، ئه‌م بڕیاره له‌سه‌ر بنه‌مای هه‌ڵسه‌نگاندنی به‌رده‌وامه بۆ دۆخی ئه‌منی و په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی دۆخی ناوچه‌كه و به‌گوێره‌ی پێشهاته‌كان دووباره دۆخه‌كه هه‌ڵده‌سه‌نگێندرێته‌وه.
