خوێندراوەتەوە: (5.4K)

هاوڵاتییان لە سنووری باڵەکایەتی بەهۆی نەبوونی کارەباوە گردبوونەوە و رێگەی هامڵتۆنیان داخست و بەپێی زانیارییەکان هێزە ئەمنییەکان بە مەبەستی بڵاوەپێکردنی خۆپیشاندەران تەقە دەکەن و بەهۆیەوە هاوڵاتییەک بە سەختی برینداربوو. هاوکات دانیشتوانی ناحیەی بالیسان و گوندەکانی دەوروبەری گردبوونەوە و داوای چاککردنی کارەبا دەکەن و دەشڵێن، بەهۆی نەبوونی کارەباوه ئاویشیان نیە.



، بەشێک لە هاوڵاتییانی ناحیەی بالیسان  دەڵێن، بەم چلەی هاوینە ئاو و کارەبامان نیە، رۆژ هەبووە لە ٢٤ کاتژمێر تەنها دوو کاتژمێر کارەبا هەبووە.

یەکێک لەو هاوڵاتییەکانیش وت، “هەفتەیەکە سەرم نەشتووە و کارەبا زۆر خراپە، هەتا بەڵێنی چاککردنی کارەبامان پێنەدەن رێگاکە ناکەینەوە و لێرە دەخەوین”.

ئەوەش لە کاتێکدایە، ماوەیەکە لە تەواوی سنووری پارێزگای هەولێر، کارەبای نیشتمانی کەم بووەتەوە، هەر ئەمڕۆش ئەوە دووەمجارە ئەم رێگایە دادەخرێت بەهۆی خراپی کارەبا.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 246 Today: 1,788 📊 Click Here