خوێندراوەتەوە: (907)

ده‌م پارتى داواكارییهكى به‌په‌له ئاراسته‌ى حكومه‌تى توركیا دهكاتو ڕایده‌گه‌یه‌نێت، “پێویسته سەرجەم زیندانییانی سیاسیی کە لەدۆسییەی کۆبانێ‌دا دەستگیرکراون، ئازادبکرێن ئه‌و داواكارییهش ته‌نها دهمیرتاشو یوكسه‌كداغ ناگرێته‌وه، به‌ڵكو سه‌رجه‌م گیراوانى سیاسیى ده‌گرێته‌وه”.

کۆمسیۆنی مافی مرۆڤ‌و یاسایی پارتی یەکسانیی‌و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی)، سەبارەت بە دۆسییەی زیندانییان سیاسی کۆبانێ ڕاگەیاندراوێکیان بڵاوکردەوە.

کۆمیسیۆنهكهى دەم پارتی ده‌ڵێت، “نەک هەر سەڵاحەدین دەمیرتاش‌و فیگەن یوکسەکداغ، بەڵکو هەموو ئەو سیاسەتمەدارانەی کە لەدۆسییەی کۆبانێ دەستگیرکراون لەچوارچێوەی ئەو بڕیارەدانو دەبێت کۆتایی بەم دەستبەسەرکردنە ناڕەوایە بهێنرێت”.

ئاماژە بەوەشکراوە، لەبڕیارەکەی دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا لە 8ی تەمموزی 2025 بەئاشکرا هاتوە کە دەستبەسەرکردنی دەمیرتاش بەهۆکاری سیاسی بوە.

ئه‌وه‌ش هاتوه، “بڕیارەکانی دادگای مافی مرۆڤانی ئەوروەپا (DMME) سەبارەت بەدەمیرتاشو یوکسەکداغو هاوڕێیانی دیکەمان دەگرێتەوە، بۆیە پێویستە بڕیارەکان ڕەچاوبکرێتو به‌گوێره‌ى بڕیاری کۆمیتەی وەزیران هاوڕێیانمان ئازادبکرێن”.

کۆمیتەی وەزیرانی ئەنجومەنی ئەوروپا، لەکۆبونەوەی خۆیدا لە17ی ئەیلولی 2025 ڕایگەیاند، دەستبەسەرکردنی سەڵاحەدین دەمیرتاش بەگوێرەی مادەکانی (5و 18)ى پەیماننامەی مافەکانی مرۆڤی ئەوروپا پێشێلکردنی یاساییەو داوای لەتورکیا کرد بەزوترینکات دەمیرتاش ئازادبکات.

هاوکات، لەهەمان بڕیاردا هاتوە، کە هەڵگرتنی پارێزبەندی لەسەر فیگەن یوکسەکداغ، سیاسەتمەدارانی دیکەی هەدەپەو دەستبەسەرکردنیان پێشێلکردنی پەیماننامەکەیە.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 127 Today: 1,995 📊 Click Here