كۆمه‌ڵه‌ی كێڵگه په‌له‌وه‌ریه‌كانی پارێزگای سلێمانی داواده‌كه‌ن بۆرسه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌دیاریكردنی نرخ بۆ مریشك بكرێته‌وه‌و نرخی مریشك دیاریكراو بێت.
نازم عه‌بدوڵا جاف، سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی كێڵگه په‌له‌وه‌ریه‌كانی پارێزگای سلێمانی ڕایگه‌یاند، “داوامان له‌وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ كردوه هه‌ستن به‌دانانی میكامزمێكی گونجاو بۆ ده‌ستپێكردنی بۆرسه‌یه‌كی دیاریكردنی نرخ بۆ مریشك كه له ڕێگه‌ی كۆمه‌ڵه‌كه‌مانه‌وه بێت كه تیایدا نرخی مریشك له‌ڕۆژدا دیاریبكرێت، نه‌ك كاتێك مریشك له‌ناو كێڵگه‌كان بارده‌كرێت ده‌فرۆشرێت پاشان نرخ دیاریده‌كرێت، كه ئه‌مه زیانی زۆره بۆ خاوه‌ن كێڵگه‌كان”.
وتیشی، “حكومه‌ت ده‌توانێت ئه‌م كاره ڕێكبخات و له‌ڕێگه‌ی كۆمه‌ڵه‌كه‌مانه‌وه بیكات و نرخ دیاریبكرێت و پاشان بخرێته بازاره‌وه، زۆر ده‌مێكه داوامان له‌حكومه‌ت كردوه نرخ بۆ مریشك دابنێت به ڵام تا ئێستا نه‌كراوه”.
نازم جاف، نیگه‌رانی ده‌ربڕی به‌رامبه‌ر به‌وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ به‌كردنه‌وه‌ی مۆڵه‌ت بۆ دامه‌زراندنی كێڵگه‌ی په‌له‌وه‌ری، بێ ئه‌وه‌ی راوێژێك له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵه‌كه‌یاندا بكات و وتی، “له هه‌رێمی كوردستان ساڵانه پێویستمان به 147 هه‌زار ته‌ن مریشكه، به‌ڵام به‌رهه‌ممان ده‌گاته 400 هه‌زار ته‌ن، هه‌ربۆیه پێویسته حكومه‌ت و وه‌زاره‌ت بازاڕ بۆ ئه‌م كه‌رته بكه‌نه‌وه نه‌ك زیانیان پێبگه‌یه‌نن به زیادكردن و پێدانی مۆڵه‌ت”.
سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی كێڵگه په‌له‌وه‌ریه‌كان داواشیكرد، “وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ كاربكات بۆئه‌وه‌ی سه‌ربڕخانه‌كان مریشك له خاوه‌ن كێڵگه‌كان بكڕنه‌وه، مریشكی زندو قه‌ده‌غه نه‌كرێت له چونی بۆ شاره‌كانی ناوه‌راست و خواروی عێراق”.
سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی كێڵگه په‌له‌وه‌ریه‌كان داوا ده‌كات حكومه‌تی هه‌رێم وه‌ك حكومه‌تی عێراق بڕیار ده‌ربكات چیتر مریشكی به‌ستو نه‌یه‌ته ناو خاكی هه‌رێمی كورسستان، كه‌ئه‌وه‌ش پشتیوانیه‌كی گه‌وره‌یه بۆ خاوه‌ن پرۆژه‌كانی به‌رهه‌م هێنانی مریشك.
دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.
