An Italian army trainer assigned to 3rd Alpine Regiment, deployed in support of Operation Inherent Resolve, observes coalition partner force members during a range qualification near Erbil, Iraq, Dec. 6, 2017. The breadth and diversity of Coalition partners demonstrates the global and unified goal of defeating ISIS in Iraq and Syria. CJTF-OIR is the global Coalition to defeat ISIS in Iraq and Syria. (U.S. Army photo by Sgt. Tracy McKithern)
خوێندراوەتەوە: (1.2K)

دوای هێرشە مووشەكییەكانی سەر هەولێر، ئیتاڵیا بریاری دا هێزەكانی لە هەرێمی كوردستان بكێشێتەوە. ئەنتۆنیۆ تاجانی، وەزیری دەرەوەی ئیتالیا لە پەرلەمانی وڵاتەكەی ڕایگەیاند، حكومەتەكەیان لەوپەڕی ئامادەباشیدایە بۆ پاراستنی گیانی سەرباز و هاووڵاتییە مەدەنییەكانیان، بۆیە خەریكی ڕێكخستنی گەڕانەوەی سەربازەكانیانن لە هەرێمی كوردستان و ژمارەی فەرمانبەرانی كونسوڵگەرییەكەشیان كەم كردووەتەوە. بەپێی ئامارەكان، هەفتەی ڕابردوو 102 سەربازی ئیتالی لە هەولێرەوە گواستراونەتەوە كە 75 كەسیان ڕەوانەی ئوردن كراون، لە ئێستاشدا تەنیا 101 سەرباز ماون و ئەوانیش بەمزووانە دەگەڕێنەوە بۆ وڵاتەكەیان. پێشتریش وەزارەتی بەرگریی ئیتالیا پشتڕاستی كردەوە، كە بنكە سەربازییەكەیان لە هەرێمی كوردستان مووشەكباران كراوە، بەڵام هیچ زیانێكی گیانی و برینداربوونی سەربازەكانی لێ نەكەوتووەتەوە. ئیتالیا نزیكەی 300 سەربازی لە چوارچێوەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە هەولێر هەبوو كە ئەركیان مەشق و ڕاهێنان بوو، بەڵام جەنگی ئەم دواییەی سەر ئێران و هێرشە مووشەكییەكان، ڕۆمای ناچار بە كشانەوە كردووە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 297 Today: 1,690 📊 Click Here