خوێندراوەتەوە: (256)

ئەمڕۆ 20ی 9ی 2026، 700ڕۆژ بەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان تێدەپەڕێت و تاوەكو ئێستا كابینەی نوێی حكومەتی هەرێم پێكنەهێنراوە و دیاریش نییە كەی پێكدەهێنرێت. ڕۆژی 20ى ١٠ی 2024 بنکەکانی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان کرانەوە و پرۆسەی دەنگدانی گشتی دەستیپێکرد، دوای نزیكەی دوو ساڵ لەو وادەیە تائێستا پارتی و یەكێتی كابینەی دەی حكومەتی هەرێمی كوردستانیان پێكنەهێناوە. سەرباری پێكنەهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێم، ئەندامانی پەرلەمانی كوردستان نزیكەی 24 مانگە مووچە دەخۆن بێئەوەی دەوامیان كردبێت و یاسایەكیان تێپەڕاندبێت، یاخود كارێكیان لە بەرژەوەندی هاوڵاتییان ئەنجامدابێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 178 Today: 586 📊 Click Here