خوێندراوەتەوە: (1.0K)

دەزگای ئاسایش هەرێم هەواڵی دەستگیرکردنی بارزگانێکی
ماددەی هۆشبەر لەلایەن هێزەکانی حەشدی شەعبی لەسلێمانی رەتدەکاتەوە و
ڕونکردنەوەیەک لەوبارەیەوە بڵاودەکاتەوە.

دەزگای ئاسایش دەڵێت، لە ڕێکەوتی 19ى 11ى 2025 بەڕێوەبەرایەتی
گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم بە هەماهەنگی تیمێکی بەڕێوەبەرایەتی
ماددە هۆشبەرەکانی کەرکوک کە پێکهاتبوون لە بەڕێزان بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی
ناوبرا و بە هاوەڵی سێ ئەفسەری هەمان بەڕێوەبەرایەتی، بەسەرکەوتوانە توانرا بازرگانێکی
ماددەی هۆشبەر دەستگیربکەن و دەستبگرن بەسەر بڕی سێ کیلۆگرام حەشیش.

ئەوەشیخستەڕوو، لەئێستادا تۆمەتبار بەبڕیاری دادوەر بەماددەی 25 لەیاسای بەرەنگاربوونەوەی
ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکەرە ئەقڵییەکان لە گرتوخانەی دەزگای ئاسایش لەشاری سلێمانی
ڕاگیراوە و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکەی بەردەوامە.

دەزگای ئاسایش دەشڵێت، ئەو تۆمەتبارە بەهیچ شێوەیەک لەلایەن
هێزەکانی حەشدی شەعبییەوە دەستگیرنەکراوە.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 130 Today: 2,919 📊 Click Here