خوێندراوەتەوە: (876)

وتەبێژی دەم پارتی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا هۆشداریی دا بەو کەسانەی هەوڵی تێکدانی پرۆسەی چارەسەری دەدەن، دەڵێت، پێداگریی لەسەر چارەسەرنەکردنی پرسەکان، ئێش و ئازاری بەدواوەیە.

ئایشە گوڵ دۆغان ڕایگەیاند: “لەبری ناچارەسەری، پێویستە هەمووان پشتگیری لە چارەسەر بکەن. ئەوانەی خەریکی ئەم یاری و هەوڵانەن، با دڵنیابن کە سەرناکەون”.

ئایشەگوڵ دۆغان دەشڵێت، هێشتا ڕای گشتی پێشهاتی ئەرێنی نابینێت، تاوەکو ئەم بێمتمانەیەی ئێستا نەمێنێت، گەل چاوەڕێی هەنگاوی ڕوونە. هەم سیاسەت و هەم کۆمەڵگەش چاوەڕێی هەنگاوی ڕوون دەکەن”.

هەروەها دۆغان دەڵێت، بانگەوازەکەی ئۆجالان بانگەوازێکی ستراتیژییە، پرۆسەکە بە بانگەوازەکەی بەڕێز ئۆجالان پێی نایە قۆناغێکی نوێوە. بانگەوازێکی تاکتیکی نەبوو، دەبێت بەگشتی هەڵسەنگاندنی بۆ بکرێت. لە مافی هیواوە تا هاتن بۆ پەرلەمان، زۆر کڵێشەی زاڵی هەڵوەشاندەوە و زۆر گرنگ بوون”.
ئ.ه

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 63 Today: 2,787 📊 Click Here