خوێندراوەتەوە: (1.4K)

وەزیری دادی عێراق زانیاری نوێ لەبارەی ئەو تیرۆریستانە
ئاشکرادەکات کە لە سوریاوە رەوانە عێراق کراون و دەڵێت، تاکو ئێستا 165 تیرۆریستی
تورکی رادەستی عێراق کراون، راشیدەهەگەیەنێت، هیچ بەندکراوێکی داعش ڕەوانەی بەندیخانەکانی سوسێ و چەمچەماڵ ناکرێت.

خالید شوانی، وەزیری دادی عێراق بە ماڵپەڕی “السومرية
نيوز”ی راگەیاندوە،” ئەو دۆنگۆیانەی باس لە گواستنەوەی
دوو هەزار و 500 تیرۆریستی
داعشی بەرەچەڵەک تورکی بۆ عێراق دەکەن دورن لەراستییەوە و ژمارەکە زۆر گەورە
کراوە، راستییەکە ئەوەیە کە تاکو ئێستا 165 تیرۆریستی تورکی رادەستکراون “.

ئەوەشیخستەڕوو،” هاوپەیمانی نێودەوڵەتی سەرجەم
خەرجییەکانی تایبەت بە زیندانییان و پێداویستی رۆژانەیان لەئەستۆ دەگرێت و حکومەتی
عێراق هیچ بڕە پارەیەکی بۆ تەرخان ناکات “.

خالید شوانی وتیشی،” تائێستا 5046 بەندکراوی
داعش لە سوریاوە گواستراونەتەوە بۆ عێراق و هیچ بەندکراوێکی داعش ڕەوانەی بەندیخانەکانی
سوسێ و چەمچەماڵ ناکرێت “.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 63 Today: 2,787 📊 Click Here