خوێندراوەتەوە: (1.2K)

سێپان
حەمۆ، سەرکردەی دیار لە هێزەکانی سوریای دیموکرات ڕایدەگەیەنێت،” پابەندین بە
ڕێککەوتنەکەمان لەگەڵ دیمەشق، بەڵام بۆ جەنگیش ئامادەین “.

سێپان
حەمۆ، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ماڵپەڕی “مونیتۆر” ئاماژەی بەوەکرد،” هێزەکانی سوریای دیموکرات بەتەواوەتی پابەندە
بە ڕێککەوتنی 10ی ئاداری ڕابردوو لەگەڵ حکومەتی سوریا و یەکگرتن لەناو دەوڵەتی سوریادا
بژاردەیەکی ستراتیژییە بۆ هەسەدە “.

ئەوەشیخستەڕوو،” دەمانەوێت
بەرەو یەکگرتن لەناو سوریادا بڕۆین و بەرپرسیارێتییەکانمان بگرینە ئەستۆ و
بەشداربین لە بەڕێوەبردنی وڵاتدا، ئەمە بژاردەیەکی ستراتیژییە بۆ ئێمە، و ئامانجی
سەرەکی ئێمەیە “.

حەمۆ
تیشی،” بە پێچەوانەی ئەوەی دەوترێت، ئێمە هیچ ئەجێندایەکی جوداخوازیمان نییە
و هەوڵی دامەزراندنی دەوڵەتێکی سەربەخۆ نادەین. بەڵام کەسانێک هەن کە بەردەوام درۆ
لەم بارەیەوە بڵاو دەکەنەوە.”

ئەو
فەرماندەیەی هەسەدە رونیکردەوە، جەوهەری
ناکۆکییەکانمان لەگەڵ حکومەتی سوریا لە جیاوازیی تێگەیشتن و دیدگاکانەوەیە لەبارەی
واتای یەکگرتن و هاوبەشیکردن، لایەنی حکومەتیش یەکگرتن بە دەستبەرداربوون لە
ناسنامە دەبینێت، لە کاتێکدا هەسەدە بە پرۆسەیەکی دیموکراتی دەزانێت کە لەسەر پاراستنی
بوون و ئیرادە بنیاتنراوە.

سێپان
حەمو باسی لەوەشکرد،” لە یەکی نیسانی ڕابردوو ڕێککەوتنێک لەبارەی حەلەبەوە
کرا کە بریتی بوو لە کشانەوەی ئێمە لە شێخ مەقسوود و پێکهێنانی ئیدارەیەکی خۆجێیی
کە هاوکاری لەگەڵ دەسەڵاتدارانی حکومەتدا بکات، بەڵام دواتر دەرکەوت کە ئەم
ڕێککەوتنە درۆیەکی نیسان بووە. ڕێگای گەیشتن لە دێر حافیرەوە بۆ ڕەققە و تەبقە
ماوەی دوو مانگە لەبەردەم هاووڵاتیانی مەدەنی و سەربازی داخراوە. بۆیە، ئاساییە کە
لە ڕووی سەربازییەوە خۆمان ئامادە بکەین. ئێمە خۆمان ناخەڵەتێنین”.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامهگهری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمهڵێك میدیاكاری سهربهخۆ هێنراوهته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وهك ههر كارێكی تری رۆژنامهوانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گهیاندنی ههواڵو زانیارییه بهخوێنهرانی بهشێوهیهكی خێراو گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 121 Today: 2,210 📊 Click Here