خوێندراوەتەوە: (26)

ئەمریكا خەڵاتێكی دارایی بە بڕی 10 ملیۆن دۆلار بۆ پێدانی زانیاری لەسەر سەركردەیەكی گروپە چەكدارەكانی عێراق ڕادەگەیەنێت و گروپەش ئەو كارە بە چاوەڕوانكراو ناو دەبات. وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا خەڵاتێكی دارایی بە بڕی 10 ملیۆن دۆلار ڕاگەیاند: بۆ هەر كەسێك زانیاری ورد لەسەر هاشم فینیان ڕەحیم ئەلسەراجی، ناسراو بە “ئەبو ئالا وەلائی” بدات. وەلائی سكرتێری گشتیی كەتیبەكانی “سەیدولشوهەدا”یە، كە واشنتۆن وەك ڕێكخراوێكی تیرۆریستی پۆلێنی كردووە و بەدوای سەركردەكەیدا دەگەڕێت بۆ دادگاییكردنی. لە بەیاننامەیەكی فەرمیدا، حكومەتی ئەمریكا ئاماژەی بەوە كردووە كە كەتیبەكانی سەیدولشوهەدا بەرپرسیارن لە كوشتنی هاووڵاتیانی مەدەنی عێراقی و تۆمەتباری كردوون بە ئەنجامدانی چەندین هێرش بۆ سەر دامەزراوە دیپلۆماسییەكان و بنكە سەربازییەكانی ئەمریكا لە هەردوو وڵاتی عێراق و سوریا. جگە لە خەڵاتە داراییەكە، حكومەتی ئەمریكا بەڵێنی پێدانی مافی نیشتەجێبوونیشی لەو وڵاتەداوە بەو كەسانەی هاوكاریان دەكەن داوە. هاوكات. گروپەكەش ئەو بڕیارەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا بە چاوەڕوان كراو ناودەبات و ڕایدەگەیەنێت ئەو كارە بەشێكە لە پاكتاوی ئەمریكا و ئیسرائیل لەناوچەكە دژی ئەوانەی لەبەرەی مقاوەمەن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 76 Today: 1,332 📊 Click Here