خوێندراوەتەوە: (1.0K)

به‌رپرسێكى باڵاى وه‌زاره‌تى سامانه سروشتیه‌كان زانیاریى نوێ له‌باره‌ى دابه‌شكردنى نه‌وتى سپى به‌سه‌ر هاوڵاتیاندا لهزستانى ئه‌مساڵ ئاشكرادهكاتو ڕایده‌گه‌یه‌نێت، “پێش كۆتایی ئەم مانگە یاخود سەرەتای مانگی داھاتوو دابەشكردن ده‌ستپێده‌كات”.

ئاری كاكەشین بەڕێوەبەری سوتەمەنیی ھەولێر كه سه‌ر به‌وه‌زاره‌تى سامانه سروستیهكانى هه‌رێمه ئاشكرایكردوه، “ئەمساڵ حكومەتی ھەرێم دەستی بەدابینكردنی نەوت كردوەو ڕۆژانەش نەوتمان بەدەستدەگات”.

به‌وته‌ى ئارى كاكه‌شین، “چاوەڕوانده‌كرێت ڕێنماییمان بۆ بێت، بۆ ئەوەی پێش كۆتایی ئەم مانگە یاخود سەرەتای مانگی داھاتوو، دەست بەدابەشكردنی نەوت بكه‌ین”.

ئه‌وه‌شى ڕونكردوهتهوه، “بۆیە ھاوشێوەی ساڵی ڕابردوو، لەناوچە شاخاوییەكانەوە دەستپێدەكەینو دواتریش لەناوشار دەستپێدەكەین”.

جه‌ختیشیكرده‌وه، “ئەگەر نەوتی پێویست بەردەست بێت، لەگەڵ ناوچە شاخاوییەكان لەناوشاریش نەوت دابەشدەكەین، بۆیە حكومەتی ھەرێم پاڵپشتی لەنرخ دەكات‌و بەنرخێكی گونجاو نەوتەكە بەسەر ھاوڵاتیاندا دابەشدەكەین، به‌ڵام تائێستا نرخ دیارینه‌كراوه”.

دهستپێخهرییهكی تری كاری رۆژنامه‌گه‌ری ئههلیو ئازاده،
بهههوڵو تێكۆشانی كۆمه‌ڵێك میدیاكاری سه‌ربه‌خۆ هێنراوه‌ته ئاراوه،
ئهركو ئامانجی وه‌ك هه‌ر كارێكی تری رۆژنامه‌وانی ئازادی ئهلهكترۆنی،
گه‌یاندنی هه‌واڵ‌و زانیارییه بهخوێنهرانی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و گونجاو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

👤
Live: 144 Today: 1,782 📊 Click Here